ساغكردنه‌وه:
“سن و كیسه‌ڵه له گه‌نم و جۆى مه‌خمور و ده‌شتى قه‌راجی نه‌داوه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى بوونى سن و كیسه‌ڵه له ناو گه‌نم و جۆى سنوورى مه‌خمور و ده‌شتى قه‌راج، له به‌دواداچوونێكدا 964 ساغیكردهوه ئه‌و ده‌نگۆیه دووره له راستییه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى سنوورى مه‌خمور، كه گوایه سن و كیسه‌ڵه له گه‌نم و جۆى مه‌خمور و ده‌شتى قه‌راجى داوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێنه‌ى ئه‌و جۆره زینده‌وه‌ره بلاوكرایه‌وه، كه گوایه له‌سه‌ر گه‌نم و جۆيەكانى ئه‌و سنووره بینراوه، ئه‌مه واى له به‌شێكی جووتیارانى سنووره‌كه كرد بچنه سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌و ده‌نگۆیه دووره له راستییه‌وه.
ئیدریس مه‌لا سابیر نوێنه‌رى جووتیارانى مه‌خمور و ده‌شتى قه‌راج، ئه‌وه‌ى بۆ 964 ساغكرده‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك سن و كیسه‌ڵه له گه‌نم و جۆى ئه‌و سنووره‌ى نه‌داوه.
وتیشی “جۆره مێشووله‌یه‌ك له‌سه‌ر گه‌نم و جۆكانى ئه‌و سنووره‌دا هه‌یه، به‌ڵام سن و كیسه‌ڵه نییه، ئه‌و مێشووله‌یه‌ش هیچ زیانێك به گه‌نم و جۆ ناگه‌یه‌نێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ده‌نگۆیه به‌شێكی جووتیاران سه‌ردانى گه‌نم و جۆیەكانیان كردبوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه ته‌نیا ده‌نگۆ بووه.
به قسه‌ى نوێنه‌رى جووتیارانى مه‌خمور و ده‌شتى قه‌راج، ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 125 هه‌زار دۆنم زه‌وى به شێوه‌ى به‌راو به گه‌نم و جۆ داچێندراوه .