دیمەنی نان و گونک لە یەکێک لە نانەواخانەکانی سلێمانی _ وێنە: 964
ئارد و غاز هه‌رزان بووه و سه‌مونیش هه‌ر بچووكه
964+
مەریەم ئەحمەد – هه‌ولێر
هه‌رچه‌نده نرخى ئارد و غاز دابه‌زیوه، به‌ڵام نرخى سه‌مون هه‌روه‌ك خۆیه‌تى و هه‌ر به بچووكراوى ماوه‌ته‌وه، قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێریش جه‌خت ده‌كاته‌وه كه پێویسته قه‌باره‌ى سه‌مون وه‌ك پێشتر گه‌وره بكرێته‌وه.
لە ئێستادا لە هەولێر، نرخی غازی ئەهلی ماڵان لە 17 هەزارەوە دابەزیوە بۆ 10 هەزار دینار و نرخی غازی حكومیش جێگیرە بە 8500 دینارە.
سامان ساڵح، هاوڵاتی بە 964ـى وت، سەره‌ڕای دابەزینی نرخەكان بەڵام قەبارەى سه‌مون وه‌ك جاران گه‌وره نه‌كراوه‌ته‌وه هه‌ر به بچووكى ماوه‌ته‌وه، داواشی لە سەمونخانەكان كرد “قه‌باره‌ى سەمون گەورە بكرێته‌وه و 10 دانه‌ش بكرێته‌وه بە هەزار دینار”.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە 964ـى راگه‌یاند “لە هەولێر نرخی سوتەمەنی بە گشتی و كاڵاكان بە تایبەتی دابەزیوە ئەمەش هۆكاری سەرەكی رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و دابەزینی بەهای دۆلار”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نرخی غاز به‌تایبه‌ت دابه‌زیوه، لەبارەی سەمونیش وتی “لە هەندێك شوێن قەبارەی سەمون بچوك كرابوو، بەڵام لەگەڵ لیژنەكانی قایمقامیەت لەسەر خەتین ئێستا بەرهەمەكان هەرزان بوونە دەبێت قەبارەیان گەورە بكرێتەوە”.
مه‌سعود ئاردفرۆش، بۆ 964 وتى، نرخی ئارد نزیكەی 10 هەزار دابەزیوه “ئاردی روسی لە 49 هەزارەوە بووه‌تە 35 هەزار و ئاردی توركی لە 43 هەزار بووه‌تە 31 هەزار”.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن