10 ساڵە دوو یەكەی نیشتەجێبوون لە ئامێدی کارکردن تێیاندا وەستاوە

964+

هەژین فەتاح – دهۆک

10 ساڵە دوو یەکەی نیشتەجێبوون لە ئامێدی وەستاوە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی دهۆکیش دەڵێت، بەهۆی قەیرانی دارایی وەستاوە و کەی پارە هەبێت بەردەوامی پیدەدەین.

پڕۆژەکە لە دوو یەكەی نیشتەجیبوون پێكدێت و هەریەكەیان لە  96 شوقە پێکدێت و گوژمەی هەر یەكێك  پێنج ملیار و 333 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.

ئەندازیار رێدیر سلێمان، بەڕێوبەری گشتی رێگا و پرد و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە دهۆك بە 964ـی وت، دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوونە، یەکێکیان ساڵی 2012 و ئەوەی دیکەش 2013 بەردی بناغەیان دانراوە.

دەشڵێت: لەکاتی خۆیدا لەبەر قەیرانی دارایی نەتوانراوە پارە بۆ بەڵێندەر تەرخان بکرێت، هەر کاتێکیش پارە بەردەست بێت ئەوا بەردەوامی بە تەواوکردنی دەدەین.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق