گوڵەكان بۆن خۆش و هەمیشە سەوزن
گوڵی هەمیشە سەوز و نەمام لە شەقام و بلوارەکانی سلێمانی دەچێندرێت
+964
كوردستان ئەحمەد
هەڵمەتێكی چاندنی0 گوڵی هەمیشە سەوز و نەمام لە سەرجەم شەقامەكانی سلێمانی دەستپێكرد.
هەڵمەتەكە شارەوانیی سلێمانی سەرپەرشتی دەكات، گوڵەكان لە جۆری گوڵی سوور و شین و سپی هەمیشە سەوزن، بەرگەی گەرمای زۆر و كەمئاوی دەگرن.
لە سەرەتادا بلواری نێوان شەقامی سەرەكیی سلێمانی بۆ كەركوك بە گوڵەكان دەڕازێنرێنەوە، دواتریش هەڵمەتەكە لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەردەوام دەبێت.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی964ی وت، گوڵ و دارەكان لە كوالیتی بەرز و جوانەكان رەنگ و شێوە و شكلێكی جیاوازیان هەیە و دیمەنێكی جوان بە شەقامەكانی سلێمانی دەبەخشێت.
تیمەكانی شارەوانی و كۆمپانیاكانی پاككەرەوە و سەرۆكایەتی شارەوانیی گەڕەكەكان بەشداریی تێدا دەكەن.