(سوق ئەلغەزەل) له ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان ناكه‌وێت
+964
راژان باجەڵان
سوق ئەلغەزەل بازاڕێکی تایبەتە بە فرۆشتنی گیانلەبەران لە بەغدا و ته‌نیا رۆژانی هه‌ینی ده‌كرێته‌وه.
لە بازاڕەكه‌دا سەدان جۆری گیانلەبەران دەبینیت، کە خاوەنەکانیان لە پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراقیشەوە هەندێجار دێن بۆ فرۆشتنی.
لەو چەند کاتژمێرەی دانانی بازاڕەکە، خەڵکانێکی زۆر رووی تێده‌كه‌ن بۆ کڕین و فرۆشتن، یان تەنیا بۆ سەیرکردن و بەسەربردنی کات لەگەڵ منداڵەکانیان.
بازاڕه‌كه پێش ساڵى 1779ـى زایینى له سه‌رده‌مى سلێمان پاشاى والىی به‌غدا دروستكراوه و كه‌و‌تووه‌ته ناوچه‌ى شۆریجه له به‌غدا.
له سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كانه‌وه ناوه‌كه‌ى له (سوق الغزول) وه‌رگیراوه، كه جۆره‌ها باڵنده و ئاژه‌ڵى لێ ده‌فرۆشرێت، به شێر و پڵنگ و ماریشه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا