خەڵكیان بێزار دەكرد

بلاجكتۆرە نایاساییەكانی ناو بازاڕ لادران

964+
كودستان ئەحمەد

شارەوانی هەولێر هەڵمەتی لابردنی بلاجكتۆرە نایاساییەكانی ناو بازاڕی هەولێری دەستپێكرد و سەرەتاش لە بازاڕی قەیسەرییەوە دەستیانپێكرد.

هەڵمەتەكە بۆ چاكردن و جوانكردنی شەقامەكانی ناو بازاڕە، هەندێك دووكاندار لە بەردەم دوكانەكانیان چەندین گڵۆپ و بلاجكتۆری زیادەیان داناوە، رووناكی شەقامەكەیان تێكداوە خەڵكیان بێزار كردووە، شارەوانی وا دەڵێت.

بەشی ئەندازەی پارك و باخچەكانی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتەكەیان دەستیپێكردووە و سەرجەم بازاڕەكانی هەولێر دەگرێتەوە.

ئێستا تیمەكان لە ناو بازاڕی قەیسەرین لەبەردەم قەڵای هەولێر، دواتریش دەچنە بازاڕی باتە و شێخەڵا و چەند شوێنێكی دیكە.