پشکنینە فیزیاییەکە کێشە دەخاتە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و عەلوەی کەلار
+964
هونهر فارس – كهلار
شوفێرانی بارهەڵگر و خاوەن کارەکانی عەلوەی کەلار نیگەرانن لەدانانی تاقیگەی پشکنینی بارەکانیان و پێیانوایە ئەو پارەیەی لێیان وەردەگیردرێت بۆ رووتاندنەوەی جوتیارانە، بهڕێوهبهرى كشتوكاڵى گهرمیانیش دهڵێ؛ ئەوەی دەکرێت پشکنینی فیزیاییەو داواشمان کردووە ئەو پرسە لەگەڵ مەرزی پەروێزخان یەک بخرێت تا کێشەکە چارەسەر بکردێت.
بهپێی زانیارییهكانى پهیامنێری 964+ له گهرمیان، ماوەی دە رۆژ زیاترە کۆمپانیایەک بەناوی (سروشتی زینانە) لەناو عەلوەی کەلار دانراوەو بۆ پشکنینی هەر بارێکی ناوخۆیی سەوزەو میوە کە دێتە ناو عەلوەکە پێنج هەزار دینار وەردەگرێت و ئەوانەشی لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە دێت دە هەزار دینار وەردەگرێت.
جاسم محەمەد، خاوەنی یەکێک لە دوکانەکانی ناو عەلوەی کەلار قسەی بۆ 964+ کردووەو دەڵێ؛ لەوەتەی ئەو کۆمپانیایە دانراوە، بارهەڵگر و جووتیارانی سنورەکە بارەکانیان دەبەنە عەلوەی سلێمانی، بەو هۆیەوە باری سەوزەو میوە کەمتر دێتە عەلوەی کەلار.
+964 دەزانێت، کۆمپانیای پشکنینەکە بە رەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ دانراوە، پێنج هەزار دینار بۆ پشکنینی هەر بارێکی ناوخۆ و دە هەزاریش بۆ هەر بارێکی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق وەردەگرێت.
شادیە حوسێن، بەڕێوەبهری کشتوکاڵی گەرمیان روونکردەنەوە لەسەر دانانی کۆمپانیایەکە دەدات و دەڵێ؛ ئەو بارانە لەدەروازەی سنووری پەروێزخان دێنە ناو گەرمیانەوە تەنیا پشکنینی کیمیاییان بۆ دەکرێت، بەڵام ئەوەی ناو عەلوەی کەلار دانراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی فیزیاییە بۆئەوەی بزاندرێت تا چەند ئەو بەرووبوومانە شیاون بۆ خواردن.
“لەوەتەی ئەو کۆمپانیایە دانراوە خاوەن بارهەڵگر و جوتیارانی سنورەکە نیگەرانن و بەشێک لە بارەکانیان دەبەنە عەلوەی سلێمانی و نایهێنن بۆ عەلوەی کەلار”
وتی “پشکنینەکە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە و زۆریش پێویستە بۆ بەربوومی هاوردە و ناوخۆیی ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بتواندرێت پارێزگاری لە خواردنی بەروبوومی خراپ بکرێت”.
کشتوکاڵی گەرمیان، پێشنایری کردووە هەردوو پشکنینەکەی مەرزی پەروێزخان و عەلوەی کەلار یەکبخرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ قایمقامی کەلارو و لایەنە پەیوەنددارەکانی گەرمیان گفتوگۆی ئەو بابەتەیان کردووە.