کۆیە.. چەقی بازرگانی سەدەی رابردوو

964+

شلێر سەعید

لە سەدەی رابردوو ئێرە چەقی سەنتەرێکی بازرگانی بوو، پێیان وتووە (خانی مەحمود ئاغای غەفووری), هەندێک خەڵکیش پێیان وتووە کاروان سەرا.

خانی مەحمود ئاغا، تەمەنی 163 ساڵە، بەڵام هێشتا پتەو دەردەکەوێت. دەرگا دارەکەی هێشتا هێزی جارانی ماوە و ناڵێی هی سەدەیەک لەمەوبەرە.

دوکاندارێکی کۆنی خانەکە دەڵێت، ئەو گەشتیارە بیانیانەی هاتوون بۆ ئەو خانە، وتوویانە ئەو شوێنە تەنیا لە کۆیە و تورکیا بینراوە.

‎سەدەیەک لەمەوبەر، شاری کۆیە مەڵبەندی بازرگانی ناوچەکە بووە، وەک شوێنگەی کاروانسەرا بووە بۆ ئەو بازرگانانەی لە شارەکانی کوردستان و ناوەڕاستی عێراق و ئێران و سوریا دەهاتن و دەچوون.

‎لەسەر ئاستی ناوخۆ چونکە شاری کۆیە کەوتووەتە نێوان هەولێر و کەرکوک و سلێمانی، بۆ ئەوانەی کاری بازرگانیان کردووە شوێنێکی ستراتیژی هاتن و چوون بووە.

‎ خانی مەحمود ئاغا یان کاروانسەرا لە ساڵی 1860 دروستکراوە، سەرچاوە مێژوویەکان دەڵێن ئەو خانە لەلایەن مەحمود ئاغای غەفووری، دروستکراوە و سێ ساڵی خایاندووە، لە دوو نهۆم پێکدێت و زیاتر لە 50 ژووری تێدایە