هێلکەکەی مانگی رەمەزان گەیشتە سلێمانی

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەشێک لە ئەو هێلکەیەی بڕیاربوو لە بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان دابەش بکرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە سلێمانی و بەسەر بەشێک لە بریکارەکاندا دابەش کراوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم بە 964ی راگەیاند، بەم نزیکانە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی هێلکەکە و ئێستا تەنیا بەشێکی گەیشتووە.

بەشی پارێزگای سلێمانی 536 هەزار تەبەق هێلکەیە و هەر ماڵێک تەبەقێک هێلکە وەردەگرن.

لە رۆژی چوارشەممەوە ئەو هێلکەیە گەیشتووەتە هەولێر و نەوزاد شێخ کامیل دەڵێت، لەوێ دەست بە دابەشکردنی کراوە.