پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوانی خولی کوردستان. فۆتۆ:پشتیوان رەشید +964
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی خولی كوردستان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پێش گه‌ڕێك له كۆتاییهاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر نازناوه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4.5.2023 گه‌ڕی پێشكۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای یه‌كسانبوونی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌قڵاوه به‌بێ گۆڵ، بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه، ئه‌مه‌ش به سوودوه‌رگرتن له شكستی یانه‌ی ئارارات له یاریگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر.
به‌م ئه‌نجامانه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه 49 خاڵ و ئاراراتیش له دووه‌مه به 45 خاڵ، به‌م شێوه‌یه هه‌فته‌یه‌ك پێش كۆتاییهاتنی وه‌رزی 2022-2023 یانه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ر سه‌میر بابۆ بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سێیه‌م جاره ده‌بێته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، پێشتر له وه‌رزه‌كانی 2016-2017 و 2018-2019 بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایاب.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه بوون:
شه‌قڵاوه 0-0 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
چه‌مچه‌ماڵ 1-0 ئارارات
برایه‌تی 2-3 دهۆك
چوارقوڕنه 0-0 سه‌یدسادق
زاخۆ 1-0 هندرێن
ئاكرێ 2-2 ده‌ربه‌ندیخان
سۆران 0-0 سیروانی نوێ.