ئەو بۆریانەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان دەگوازنەوە
وەزیری نەوتی عێراق لە بارەی نەوتی هەرێم قسەی نوێی پێیە
964+
فەهمی نەبی
وەزیری نەوتی عێراق راگەیاند، دوای ئەوەی پرۆسەی ئەنجامدانی گرێبەستەکان لە بارەی دەرهێنانی نەوتی هەرێم تەواو دەبێت و پشکنین بۆ بۆڕیەکان دەکرێت، ئینجا نەوتی هەرێم هەناردە دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ 3.5.2023 حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە، دوای کۆتایی هاتنی ئەنجامدانی گرێبەستەکان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی بڕیارە نەوتی هەرێم بفرۆشن، هاوکات دوای پشکنینی بۆڕیەکان گواستنەوەی نەوت لە لایەن کۆمپانیای بوتاشی تورکی (کۆمپانیای جێبەجێکار)، پرۆسەی هەناردکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ نزیکەی 40 رۆژە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم وەستاوە، ئەمەش دوای بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس هات لە رۆژی 25.3.2023.
هەفتەی رابردوو، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیک پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە، هاوکات سەرچاوەیەک ئەوەی ئاشکراکردبوو رۆژی 1.5.2023 شاندێکی هەرێم و بەغدا سەردانی تورکیایان کردووە بۆ هەمان مەبەست.