هاوڵاتیانی هەولێر ئەمڕۆ هێلکەی بایەعی رەمەزان وەردەگرن

964+

فەهمی نەبی

دابەشکردنی خۆراکی هەولێر هاتنی یەکەم بەشە هێلکەی مانگی رەمەزانی بۆ شاری هەولێر راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، یەکەم بەشە هێلکەی مانگی رەمەزان گەیشتووەتە کۆگاکانی دابەشکردنی خۆراکی هەولێر، ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ 12 رۆژە رەمەزان تێپەڕیوە.

دلێر عەبدلواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر بۆ 964 وتی، شاری هەولێر پێویستی بە 41 هەزار کارتۆن هێلکە هەیە و ئەمڕۆ پێنج بارهەڵگرمان بۆ هاتووە و رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە رێککەوتی بەسەرچوونی هێلکەکان، دلێر عەبدلواحید دەڵێت: هێلکەکان لە کێڵگە پەلەوەریەکانی هەولێرەوە هاتوون و مێژووی 1.5.2023ی بەسەرەوەیە.

بڕیارە هەر سەرۆک خێزانێک تەبەقەیەک هێلکە وەربگرێت، هاوکات بڕیاردراوە ئەو رۆژەی هێلکە دەگاتە کۆگاکان هەر ئەو رۆژە دابەش بکرێت.

هاوکات دابەشکردنی خۆراکی هەولێر داوا لە بریکارەکان دەکات کاتێک هێلکەیان پێدەگات بەزوویی هاوڵاتیان ئاگاداربکەنەوە تا بێن وەریبگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە بنکەی 201ی ناو شار هێلکەی بۆ دەچێت، هاوکات بنکەکانی 217، 218 و 219 هەر ئەمڕۆ هێلکەیان بۆ دەچێت.