"سێ رۆژ دەخایەنێت"
كۆنفرانسی بە جینۆساید ناساندنی فەیلیەكان لە هەولێر دەكرێت
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
ئەمڕۆ لە هەولێر كوردانی فەیلی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا كۆنفرانسی بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی یان لەلایەن رژێمی پێشوی عێراقەوە دەبەستن.
بەپێی بانگهێشتنامەی كۆنفرانسەكە، ئەم كۆنفرانسە زانستییە و تایبەتە بە جینۆساید ناساندنی ئەو كارانەی لەلایەن رژێمی بەعس بەسەریاندا هێندراوە.
سێ رۆژ دەخایەنێت، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا و چەندین توێژینەوەش لە بوارەكە پێشكەش دەكرێت.
هەریەك لە زانكۆی سەڵاحەدین، دهۆك و سۆران، به بەشداری چەندین ئەکادیمی، مێژوونوس، کهسایەتی شارەزای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەم بوارەدا بەڕێوەدەچێت کە تێیدا دوایين توێژینەوە و ئەنجام و لێکۆڵینەوە و بەڵگەی مێژووی دەخەنەڕوو.
دكتۆر عەبدول رەحمان كەریم دەروێش سەرۆكی كۆنفرانسەكە لە گفتوگۆیەگدا لەگەڵ964 باسی ئەوەی کرد، ئەم كۆنفرانسە وردەكاری زۆری تێدادەبێت دەربارەی فەیلیەكان و چەندین لێكۆڵینەوەی گرنگ دەخرێنەڕو.
لە كۆنفرانسەكەدا بە وردی لەسەر دۆخی كوردانی فەیلی و جینۆساید و توندوتیژی و گرفتەكانی ژیانیان لێكۆڵینەوەی ورد دەخرێتەڕوو بۆ ئەوەی بەدوای گرفتەكاندا بڕۆن و چارەسەری بكەن، رێكخەری كۆنفرانسەكە وای بە میدیازان وت.
فەیلییەکان پێکھاتەیەکی نەتەوەیی کوردن لە دێرزەمانەوە لەسەر خاکی کوردستان ژیاون، بەپێی تۆمارەکانی خۆیان، یەکەم گروپی ئیتنیکی کوردن لە سەدەی بیستەمدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە دووچاری کۆمەڵکوژی و راگواستن ھاتون.