یوتێرنی شەقامەکانی هەولێر فراوانكران
964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
هەڵمەتی چاككردن و گەورە كردنی یوتێرنی شەقامەكانی هەولێر دەستیپێكرد و پرۆسەی دەستکاریکردنی بەشێکیان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دوو شەممە،1.5.2023 بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی شار، ئەم هەڵمەتەی راگەیاند.
لە شەقامی گەڕەکی روناكی یوتێرنێكی دیكە زیادكرا، كە جەنجاڵیەكانی شەقامی رووناكی بە ئاراستەی گەڕانەوە بەرەو شەقامی ئیسكان كەمدەكاتەوە.
یوتێرن وشەیەكی ئینگلیزیە، بەكاردێت بۆ ئەو شوێنانەی لەسەر شەقامەكان دروستكراون بۆ گەڕانەوە لە سایدی یەكەمی شەقامێكەوە بۆ سایدەکەی دیكە.
هەڵمەتی فراوانكردنی یوتێرنەكان بریتیە لە گۆڕینی قیر و فراوانکردنی گەڕانەوەكە بە چەند مەترێك و هەروەها دانانی نیشانەكانی هاتوچۆ.
ئەم هەڵمەتە بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێت، سەرجەم شەقامەكانی هەولێر و شەقامەكانی دەرەوەی شار بەردەوامدەبێت.