یانه‌ی هه‌ولێر خۆی بۆ بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ئاماده‌كردووه‌

964+

شیراز عه‌بدوڵا

له‌ خولی نایابی عێراق، سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی دیوانییه‌ ده‌بێته‌وه‌، تیپه‌كه‌ دوائاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌ كرد و خۆیان بۆ بردنه‌وه‌ ئاماده‌ كردووه‌.

یارییه‌كه‌ سبه‌ی كاتژمێر 06:30ی ئێواره‌ له‌ یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له‌ گه‌ڕی 26ی خوله‌كه‌ ده‌كرێت، یانه‌ی هه‌ولێر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوایه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی ئه‌نجام دا.

عه‌بدولقادر حوسێن یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر، له‌ لێدوانێكدا بۆ تۆڕی 964 ئاماده‌یی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، هه‌موو ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامی باشتر تۆمار بكه‌ن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا