پێشتریش گوللـە هاوەنێک دەرکەوتبوو

گۆڕانی کەشوهەوا دوو مینی دیکەی خستە سەرزەوی

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

زۆری بارانبارین و دروستبوونی لافاو، دوو مینی دژە کەسی لە گوندی کانی کابانی سەر بە قەزای پێنجوێن هێناوەتە سەرزەوی و دەزگای گشتی کاروباری مین هەڵیگرتوونەوە.

رۆژی 24.4.2023 لە هەمان قەزا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە گوللـە هاوەنێک لە نزیک ماڵی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە.

دەزگای گشتی کاروباری مین دوای پەیوەندیکردنی هاوڵاتییەک بەو دوو مینەیان زانیوە و هەڵیانگرتوونەوە.

دەزگاکە ئەمڕۆ شەممە 29.4.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی لە زیادبووندان.

دەشڵێت، “ئەو مینانە بۆ شوێنی پارێزراو گواستراونەوە تا کاتی لەناوبردنیان”.