چاڤی خۆی له بابه‌تی مێسی ده‌دزێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا بایه‌خ به گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ یانه‌كه‌ی نادات و رایگه‌یاند جارێ كاتی ئه‌م بابه‌ته نییه.
چاڤی، كه له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌دات خۆی بدزێته‌وه، رایگه‌یاند، جارێ زووه باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بكه‌ن، وتیشی، نازانم مێسی دێته‌وه یان نا، به‌ڵام واباشتره ئێمه ئێستا زیاتر سه‌رنجمان له یارییه‌كانی خۆمان له خولی ئیسپانیا و نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنین.
چاڤی ئه‌م قسانه‌ی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی دوێنێ كرد، كه ئه‌مڕۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و یارییه‌كی زه‌حمه‌تی هه‌یه و له‌گه‌ڵ ریال بێتیس یاریی ده‌كات.
ماوه‌یه‌كه باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ بارسێلۆنا ده‌كرێت و باسێكی گه‌رمی میدیایه، به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی هیچ له ئارادانییه.