دەستوور ئەو مافەی دیاری کردووە

هەوڵ هەیە قەرەبووکردنەوەی زیانمەندانی رژێمی پێشوو بخرێتە بوودجەی عێراقەوە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵێک هەیە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بخرێتە بوودجەی 2023ی عێراقەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نزیکەی 100 واژۆ کۆکراوەتەوە.

بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەر پڕۆژەیاسایەک بێتە پەرلەمان بە واژۆی 25 پەرلەمانتار دەتواندرێت بڕگەیەکی بۆ زیادبکرێت.

لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 150 زیندانیکراوی سیاسی هەن و نزیکەی 100 هەزار کەسیش مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان وەردەگرن، ئەوە جگە لە 1000 کەس کە بەرکەوتەی چەکی کیمیایین.

دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئەو هەوڵە دراوە، بەڵام دیار نییە ئاخۆ دواتر لە کاتی گفتوگۆدا پەسەند دەکرێت یاخود نا.

وتیشی، “قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی رژێمی پێشوو بابەتێکە دەستوور یەکلایی کردووەتەوە w حکومەتەکانی عێراق کەمتەرخەمی و پێشێlی دەستووریان کردووە کە قەرەبووەکەیان جێبەجێ نەکردووە”.