بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە ماڵێک کەسێک بریندار بووە

964+

هێڤی دیوالی – دهۆک

ئەمڕۆ هەینی 28.4.2023 ئاگر لە ماڵێکی گوندی کەمپی سیرێ لە ناحیەی شیلادزێ کەوتەوە و ژنێکیش بریندار بووە.

تەقینی تانکییەکی نەوت لە سەربانی ماڵەکە هۆکاری ئاگرەکە بووە و لە ئانجامی ئاگرەکەدا ژنێک بە سوکی بریندار بووە.

هاوڵاتییەکی گوندەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ی وت، ئەو ماڵە دراوسێی ئاوانە و بەهۆی تانکی نەوتەوە کە لەسەربان دایانناوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە.

وتیشی، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و هاوڵاتیانی گوندەکەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.

گوندی کەمپی سیرێ سەربە ناحیەی شیلادزێیە لە پارێزگای دهۆک و 150 ماڵی تێدایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی