په‌یوه‌ندیی رۆناڵدۆ و جۆرجینا به‌ره‌و خراپییه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جارێكی دیكه ده‌نگۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان رۆناڵدۆ و جۆرجینای خۆشه‌ویستی هه‌یه و ئه‌ندامێكی تیمی فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی رۆناڵدۆ، به رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی راگه‌یاندووه، له ماوه‌یه‌دا رۆناڵدۆ و جۆرجینا له ناو فڕۆكه‌كه‌یان ده‌مه‌قاڵییان كرده‌وه و دواتریش قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌كردووه.
به‌ڵام جۆرجینا ئێستا هه‌ر وێنه‌ی خۆی و رۆناڵدۆ له سۆشیال میدیا پۆست ده‌كات و له دواپۆستیشدا نووسیویه‌تی، حه‌سوود پڕوپاگه‌نده دروست ده‌كات، دووڕوو بڵاوی ده‌كاته‌وه و گه‌مژه‌ش بڕوای پێده‌كات.
له رۆژانی رابردووش هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، رۆناڵدۆ له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی جۆرجینا بێتاقه‌ته، چونكه له‌وه‌ته‌ی له سعوودیه‌ن، هه‌ر خه‌ریكی بازاڕكردن و پاره خه‌رجكردنه.