وەزارەتی پەروەردە: باندێکی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان دەستگیرکران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتەکەیان، ئاسایشی هەولێر باندێکی فریودانی قوتابیانی دەستگیرکردووە، کە بەڵێنی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانیان بە قوتابیان داوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دزەپێكردنی پرسیارەکانی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان بە پێی یاسا سزای توندی بۆ دانراوە.

لەمەودوا هەرکەس پرسیاری تاقیکردنەوە ئاشکرا بکات، سێ ساڵ دەگیرێت و فەرمانبەریش بێ سزاکەی دەبێت بە شەش ساڵ، وەزیری پەروەردە وای وت.

داواشی لە قوتابیان کرد، خۆیان بەو بابەتانەوە سەرقاڵ نەکەن و نزیکی ئەو باندانە نەبنەوە، دەشڵێت، تا کاتەکانی بەرە بەیان پرسیارەکانی تاقیکردنەوە لە پارێزگاکاندا نییە.

رۆژی چوارشەممە 26.4.2023، وەزارەتی پەروەردە 10 رێنمایی سەبارەی بە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلەکانی نۆ و 12 بڵاوکردەوە، زۆربەری رێنماییەکان تایبەتن بە رێگریکردن لە ئاشکراکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە، بەجۆرێک هەر پرسیارێک کۆدی خۆی دەبێت.

بە پێی رێنماییەکان، هیچ سەرپەرشتیارێک و چاودێرێکی هۆڵ بۆی نییە مۆبایل بباتە ژووری تاقیکردنەوەکان و شیکارکردنی پرسیارەکان و بڵاوکردنەوەی لە سۆشیاڵ میدیا قەدەغەیە.