"سزایان دەدەین"

بەشێك لە هاوڵاتیانی خانەقین: بڕیارەكانی قایمقامیەت جێبەجێ ناكرێن

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

قایمقامیەتی خانەقین چەند بڕیارێكی دەركردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی شتومەك، بەشێك لە هاوڵاتیانیش دەڵێن بڕیارەكان جێبەجێ ناكرێن.

لە 27.3.2023 لیژنەکانی قایمقامییەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی گۆشت لە بازاڕەکاندا پارچە کاغەزێکیان لە جامی سەرجەم گۆشت فرۆشەکانی شارەکە دا، کە گوایە تێیدا نووسراوە کیلۆیەک گۆشت بە 15هەزار دینار، بەڵام لە بازاڕدا
كیلۆیەك بە 20 تا 22 هەزار دینارە.

بە هەمان شێوە لە چەند رۆژی پێشوودا هەمان لیژنە و هەمان شێوە لە بازاڕەکان هەستان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی نان و سەموون، بەو پێیەی 10 سەموون بە هەزار دینارە، بەڵام 8 دانە بە هەزار دینار دەفرۆشن، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی 964 ئێستا  8 سەموون بە هەزار دینارە، بەڵام 6 دانە دەدەن.

ئەیاد كەركوكی، هاوڵاتییەكی خانەقینییە، بۆ تۆڕی 964  دەڵێت، “چووم سەموون بكڕم، بڕیار وایە 8 دانە بە هەزار دینار بێت، بەڵام  6 سەموونم وەرگرتووە.

نرخی كاڵاكان وەك خۆیان نییە، گرانترە

هەر لەمبارەیەوە دلێر سایە، قایمقامی خانەقین دەڵێت، رۆژی یەكشەممە لیژنەیەكی چاودێریی دەنێرینە بازاڕ، هەركەس نرخەكان جێبەجێ نەكات سزای دەدەین .

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد