لە گەڕەکی سێتاقان منداڵێک کوژراوە

964+

شیراز عەبدوڵا- هەولێر

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێری 964 لەگەڕەکی سێتاقانی هەولێر چەند تۆمەتبارێک لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش رووبەڕووبونەتەوە.

شایەتحاڵێك قسەی بۆ پەیامنێری 964 كردووە دەڵێت: هێزێك هاتونەتە گەڕەكی سێتاقان بۆ ئەوەی دوو تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر بکەن، بەڵام رووبەڕووی پۆلیس بونەتەوە، لەو نێوەندەشدا منداڵێكی تەمەن هەشت ساڵە گوللە بەر سنگی کەوتووە و كوژراوە.

شایەتحاڵەکە ئەوەش دەڵێت: هێزە ئەمنییەکان لە ئێوارەوە بەدوای ئەو دوو بازرگانەی مادەی هۆشبەرن، دواتر لە گەڕەکی سێتاقان رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە و یەکێک لە بازرگانەکان برینداربووە و دواتر هەڵهاتوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستن، هێشتا تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون.