دوو گەنج گۆرانیە کوردییەکان بە جیھان دەناسێنن
964+
دیلان محەمەد جەزا
وەلید و ژەنیار ماوەی ساڵێکە سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەلبومێکن لە گۆرانیە کۆنە کوردییەکان، بە ئامێری فلوت و پیانۆ دەیانژەنن و کۆتایی ئەم مانگە پێشکەشی گوێگرانی دەکەن.
ئامێرە رۆژئاواییەکان دەکرێت لە موزیکی رۆژھەڵاتیدا بەکاربھێندرێن.
گۆرانیە کوردییەکانیان بە ستایلێکی نوێ ژەندووەتەوە.
پێویستە ھەر ژەنیارێک رێچکەی تایبەت بە خۆی بدۆزێتەوە.
لە ئەلبومەکەیاندا 15 گۆرانییان داناوە و تەنیا یەک بەرھەمیان ئەرمەنیە.
ھەوڵیانداوە گۆرانیەکان لە رێگای موزیکەوە بە جیھان بناسێنن.