عێراقییەکان 154 ساڵیان پێویستە بۆ ئەوەی بە پارەی موچە ببنە ملیۆنێر

964+

فەهمی نەبی

بەپێی ئەو ریزبەندیەی ماڵپەڕێکی بیانی ئەنجامیداوە، موچەخۆری عێراقی بە 154 ساڵ و مانگێک ئینجا دەتوانن ملیۆنێک دۆلار کۆبکەنەوە.

ماڵپەڕی Picodi.com ریزبەندی 102 وڵاتی بڵاوکردوەتەوە، لەو ژمارەیە موچەخۆری عێراقی لە پلەی 45-ی ریزبەندی ئەو وڵاتانەن کە بەتێکڕایی پارەی کۆکراوەی موچەی مانگانەیان دەتوانن ملیۆنێک دۆلار کۆبکەنەوە.

ریزبەندی ماڵپەڕەکە بۆ ئەو موچەخۆرانەی دەتوانن یەک ملیۆن دۆلار کۆبکەنەوە بەمجۆرەیە:
موچەخۆرانی سویسرا بە 14 ساڵ و سێ مانگ، موچەخۆرانی سەنگافورە بە 16 ساڵ و 11 مانگ، لە پلەی سێیەم موچەخۆرانی لۆکسمبۆرگ بە 17 ساڵ و چوار مانگ دەتوانن یەک ملیۆن دۆلار کۆدەکەنەوە.
موچەخۆرانی وڵاتانی کەنداو لەکۆی وڵاتانی عەرەبی لە پێشەوەی ئەو ریزبەندییەن، بەمجۆرەن:
لە پلەی یەکەم موچەخۆرانی قەتەر بە 21 ساڵ و سێ مانگ، لە پلەی دووەم موچەخۆرانی ئیمارات دێن بە 23 ساڵ و 9 مانگ و لە پلەی سێیەم موچوخۆرانی میرنشینی عومان دێن بە 38 ساڵ و سێ مانگ دەتوانن بە پارەی موچەی مانگانە ملیۆنێک دۆلار کۆبکەنەوە.

عێراقییەکان 154 ساڵیان پێویستە بۆ ئەوەی بە پارەی موچە ببنە ملیۆنێر