ئێستا دەستبەسەرن

ژمارەیەک پاکستانی و بەنگلادیشی لە کەرکوک دەستگیر کران

964
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە بازگەیەکی نێوان هەرێمی کوردستان و کەرکوک لە نێو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا ژمارەیەک کەسی بیانی دەستگیرکران، کە بە نیازبون بە مەبەستی کارکردن ببردرێن بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

پۆلیسی کەرکوک 23 کەسی بیانی دەستگیر کرد، کە لە ناو بارهەڵگرێکدا خۆیان حەشاردابوو، دەیانویست بە شێوەی نایاسایی بێنە شارەکەوە و پاشان بەرەو پارێزگاکانی ناوەڕاست و باکوور بڕۆن.

عامر نوری شوانی، وتەبێژی فەرماندی پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی  964 ی وت، چەند رۆژیک بەر لە ئێستا لە بازگەیەکی نیوان هەرێمی کوردستان و کەرکوک 23  کەسی بیانی لە نێو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری ترێلە دەستگیرکران، کە 19 پاکستانی و 4  بەنگلادیشی بوون ، ئێستاش بە بڕیاری دادوەر سەرجەمیان  لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی شارەکە دەستبەسەرن .

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا