تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ى منداڵانى هه‌ڵه‌بجه دروست كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى به‌رۆكى منداڵانى هه‌ڵه‌بجه‌ى گرتوه، تاقیگەیەكی تایبەت بە زەرع و دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكه دروستكراوه و ته‌واوى پێداویستیه‌كانیشی بۆ دابین كراون.
ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى رووى له منداڵانى هه‌ڵه‌بجه كردووه بریتيیه له هه‌وكردنى په‌رده‌ی مێشک، كه تا ئێستا 40 حاڵه‌ت تۆماركراون.
نیشانەکانی بریتین لە سەرئێشە، رشانەوە و هێڵنجدان، لەش داهێزران، کەمبوونەوەی چالاکی، بێزاربوون بە رووناکی و ژاوەژاو.
به‌پێی هه‌واڵێك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووەته‌وه، بۆ زیاتر رێگریكردن و بەرەنگاربونەوە لە بڵاوبونەوە و دیاریكردنی ئەم نەخۆشییە، بە سەرپەرشتی و فەرمانی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە و هۆبەی تاقیگەكان، تاقیگەیەكی تایبەت بە زەرع و دەستنیشانكردنی ئەم نەخۆشیە بە ستافی تایبەت و کەلوپەلی پێویست دابین كرا.
هه‌ر به پێی ئه‌م هه‌واڵه، كه له فه‌یسبووكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تىی گشتى بڵاوكراوه‌ته‌وه، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە و هۆبەی تاقیگەكان هاوڵاتیان دڵنیادەكەنەوە كە هەرچی رێگەی پێویست و گرنگ بێت دەیگرنە بەر، تا بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتی تووشبوانی ئەم نەخۆشییە بكەن.
پێشتر د. زانا باقی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە 964ـی وتبوو “ژمارەی توشبووان بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراوە بەرزبووەتەوە، پێشتر ژمارەی تووشبووان بەم رادەیە زۆر نەبووە”.