نزیکەی 200 ساڵە چێشتی جەژن لێنانێن

+964

شلێر سەعید

لە کۆیە دوو بنەماڵە هەن، ئەوانیش حەوێزی و غەفوورین، حەوێزیەکان نزیکەی 200 ساڵە چێشتی جەژن لێنانێن و غەفووریەکانیش بۆ 300 ساڵ دەبێت کە لە جەژندا برنج لێنانێن، بۆ هەر یەکێکیان چیرۆکێکی جیاواز هەیە.

بنەماڵەی حەوێزی هۆکاری ئامادە نەکردنی چێشتی جەژن بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، کە لە ساڵی 1840 منداڵێکیان بە ئاوی گەرمی برنجی جەژن گیان لەدەستدەدات و ئیتر بڕیار دەدەن چێشت نەکەن.

چیرۆکەکە لای بنەماڵەی غەفووریەکان جیاوازە، گوایە نزیکەی 300 لەمەوبەر بنەماڵەکەیان کە زەنگین بوون لە دەڤەری کۆیە، بڕیاریانداوە ئەوانیش وەکو هەژارەکان لەجیاتی برنج لە جەژنەکاندا ساوەر لێبنێن.

ئەمە یەکێکە لەو چیرۆکە سەرنجڕاکێشانەی جەژن کە نیشانەی پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان نەوەکان دەردەخات، بەوەی بڕیارێک سەدان ساڵ لەمەوبەر دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پێوەی پابەندن.