یەکەم رۆژی جەژن نمەباران دەبارێت

964+

دەزگای کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەیانی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێ کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران دەبارێت.

دەزگای کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم، پێشبینەکانی بۆ بەیانی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان راگەیاند.

هاوکات پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارینی کردووە بۆ ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک.

دەقی راگەیەنراوەکەی دەزگای کەشناسی:

جەژنى رەمەزانتان پێرۆز بێت
رەوشى کەش و هەوا بۆ سبەى بەیانى ڕۆژی هەینى
پێشبینى دەکرێ سبەى بەیانى ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بێت وهەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقە لە کاتەکانى بەیانى زوودا لە ناوچەکانى باکورى هەرێم پاشان کاریگەریەکەی درێژدەبێتەوە بۆ ناوەڕاست و رۆژهەڵات و ئیدارەى ڕاپەڕین و هەندێ ناوچەى گەرمیان .
هاوکات شەپۆلێکى تۆز و خۆڵ ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە و کاریگەریەکەى بە سوکى دەگاتە هەندێک ناوچەى هەرێم بەتایبەت کەرکووک و گەرمیان و پلەکانى گەرما (2-3) پلە نزم دەبێتەوە.
ئەمەش بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە
هەولێر 0.8 ملم
پیرمام 0.9 ملم
سلێمانى 6.1 ملم
دهۆک 0.7 ملم
زاخۆ 7.3 ملم
ئاکرێ 0.4 ملم
ئامێدى 0.8 ملم
بازیان 0.2 ملم
هەڵشۆ 4.8 ملم
کانى ماسى 0.2 ملم
مانگیش 0.2 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ
تێبینى : لە بەر ئەوەى لە وەرزی بەهارداین ئەگەرى گۆڕانکاری هەیە لە کەش و هەوادا هەروەها ئەگەرى ڕوودانى تاوە باران و هەورە بروسکەى لە ناکاویش هەیە لە هەر ناوچەیەک.