رکابەرییەکە توند بووە

دێربیی پیرمام به‌ یه‌كسانی كۆتایی هات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ خولی نایابی كوردستان و له‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی 27دا ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌ڕێوه‌چوون، یاریی لووتكه‌ش كه‌ دێربیی پیرمام بوو، به‌ یه‌كسانی كۆتایی هات.

یارییه‌كان له‌ كه‌شێكی ره‌مه‌زانی و به‌هاری هاتنه‌ ئه‌نجامدان، سه‌رنجی ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئارارات و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بوو، كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی پیرمام و له‌ یاریگه‌ی ئارارات به‌یه‌كگه‌یشتن.

له‌ ئه‌نجامیشدا به‌ 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون، هه‌ردوو تیپ له‌ پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می خوله‌كه‌ن و ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی یه‌كترن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌.

گۆڵی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گۆران لوقمان تۆماری كرد، گۆڵی ئاراراتیش دیاری ئه‌نوه‌ر تۆماری كرد.

دوای ئه‌م یارییه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌و دوو یانه‌یه‌ 45 خاڵیان هه‌یه‌، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ و ئارارات دووه‌مه‌.

ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌ بوون:

ئارارات 1-1 پێشمەرگەی هەولێر
برایەتی 0-2 شێروانە
شەقڵاوە 1-1 دەربەندیخان
چوارقوڕنە 1-0 هندرێن
چەمچەماڵ 3-4 سەیدسادق
زاخۆ 1-0 سیروانی نوێ
ئاکرێ 0-1 دهۆك.