“قیرتاوكردن” گونده‌كانى مه‌خموور به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى مه‌خموور كار له‌سه‌ر قیڕتاوكردنى رێگاى سه‌ره‌كى دوو گوند ده‌كرێت، كه زۆربه‌ى گونده‌كانى ئه‌و سنووره به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، قایمقامیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، دانیشتوانى گوندەکانى سنوورى بناری چیای قەرەچووغ سوود له‌م پڕۆژه‌یه ده‌بینن.
رزگار محه‌مه‌د قایمقامی قه‌زاى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، به گوژمه‌ی نزیکه‌ی 19 ملیار دینار هەردوو پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی قەرەچووغی بچوک و گەورە به درێژایی 75 کیلۆمه‌تر کاری تێداده‌کرێت. وتیشی “هەردوو پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی قەرەچووغی بچووک بە درێژایی 41 کیلۆمه‌تر و قەرەچووغی گەورە بە درێژایی 34 کیلۆمه‌تر کە بە گوژمەى 18 ملیار و 493 ملیۆن و 403 هەزار و 760 دینار، لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە.”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەم دوو پرۆژه‌یە یه‌کێکه له پرۆژه ستراتیژیی و گرنگەکان، چونكه ده‌ڵێت “جگە لە سود گەیاندن بە دانیشتوانى ناوچەکە، سەرجەم گوندەکانى دەڤەرەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئاسانکارەیەکى زۆریش دروستدەکات بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان و دانیشتوانى گوندەکانى بناری چیاى قەرەچووغ”.