964 دەچێتە گوندێك
رۆژێکی رەمەزان دەگێڕێتەوە
964+
ئاودێر عومەر
گوندنشینەکان لە پاش پارشێو ناخەونەوە و لەگەڵ قوقەی کەڵەشێردا چالاکییەکانیان دەستپێدەکەن.
ژنان خۆیان دەپێچنەوە و مانگاکانیان دەدۆشن، بە شیری مانگاکان چەندین بەرهەم دروستدەکەن، پیاوەکانیش ئاژەڵەکانیان بەرەو لەوەڕاندن دەبەن.
هەر لە فێنکی بەیانیدا یەک دەبینن و تۆزێ باس و خواسی خۆیان دەکەن.
رۆژ تێدەپەڕێت و هەندێکیان خەریکی کێڵانن.
دەمی ئێوارە پیاو و ژنی ئاوایی کۆدەبنەوە و دەمەتەقێیەک دەکەن، پورە فاتم باسی جەژنی جارانی بۆ کردین.
نزیکدەبینەوە لە مەغریب، ژنەکان دەچن بە لای ئامادەکردنی خواردن، بۆ ئەم ئێوارەیە گۆشت و مریشک و برنجیان لێناوە.
پیاوەکان دەچنە مزگەوت و رۆژووەکەیان دەشکێنن، لە پاش نزیکەی 15 کاتژمێر بەڕۆژووبوون چێژ لە نانخواردنەکەیان وەردەگرن.
شەو دێت و بۆ سبەینێ هەمان چیرۆک دووبارە دەبێتەوە.