یانەی دهۆک بە نیو مووچە رووبەڕووی هەولێر دەبێتەوە
+964
عەمار عەزیز – دهۆک
یاریزانانی یانه‌ی دهۆك پێش ئه‌وه‌ی سبه‌ی یاریی كلاسیكۆ بكه‌ن، نیو مووچه‌یان وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه تیپه‌كه زیاتر له 70 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 18.4.2023، دوای 78 رۆژ لە پێنەدانی مووچەکانیان، تەنیا نیو موچە به یاریزانانی یانه‌ی دهۆك “تیپی خولی عێراق” درا، بەشێک لە یاریزانەکانیش نیو موچەكه‌یان رەتکردەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو یانەی دهۆک، کە نەیویست ئاماژە بە ناوەکەی بکرێت، به تۆڕی 964ی وت، ئه‌مڕۆ تەنیا نیو موچە بۆ یاریزانانی دهۆک دابین کرا، بەشێک لە یاریزانەکان نیو موچەكه‌یان وەرگرت و به‌شێكیش ره‌تیانكرده‌وه و داوای هه‌موو موچه‌كانیان ده‌كرد”.
سبەی شه‌و یانەی دهۆک لە خولی نایابی عێراق بەرامبەر یانەی هەولێر یاریی دەکات، کە بە یاریی کلاسیکۆی کوردستان ناسراوە و له هه‌ولێر ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه وتی: “پرسیارمان لە دەزگه‌ی پەیوەیندیدار كردووه، دەڵێن پاره به كاش به‌رده‌ست نییه، بەڵام ئەمە کەی کێشەی یاریزانە، کە ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ کردووە و دەبێت مانگانە مووچەی پێ بدەین”.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی به‌رز له خولی نایابی عێراق ده‌ركه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر یانه‌كه دروست بوو، به‌مه‌ش ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و خراپییه.
هاوكات “تیپی خولی كوردستان”ـی یانه‌ی دهۆكیش زیاتر له 100 رۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا