ساغکردنەوە:
هیچ قومارخانەیەکی فه‌رمى له كۆیه نییه
964+
شلێر سەعید – کۆیە
دوای ئەوەی لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى كۆیه بڵاوكرایه‌وه، كه له قه‌زاى كۆیه به‌هۆى بوونى قومارخانه، ژماره‌یه‌كی زۆرى گه‌نج مایه‌پووچ بوونه، 964 بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به نووسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوان كرد، ئه‌وه ساغبووه‌وه كه “كۆیه هیچ قومارخانه‌یه‌كی لێ نییه”.
ئیبراهیم مەناف لێپرسراوی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان لە کۆیە بە 964ی راگەیاند “هیچ قومارخانەیەک به فه‌رمى له كۆیه نییه” ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، ئەو هەواڵەی لەو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانە بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره لە راستییه‌وه.
مه‌ناف، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، بابه‌تى بوونى قومارخانه له كۆیه هی ئێستا نییه، به‌ڵكو ده‌ڵێت “هەواڵه‌كه کۆنە و ساڵی پار لە شەقامی شەهیدان قومارخانه‌یه‌ك کرابووه‌وە، بەڵام هه‌ر زوو دەستمان پێیگەیشت و داخرا”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن