بازاڕی بەکرێدانی ئۆتۆمبێل زیادیکردووە

964+

ئاودێر عومەر – سلێمانی

وەرزی بەهارە و نزیکی جەژنە، بەشێک لەوانەی بە مەبەستی سەردان و گەشت و سەیران لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان خواستیانە ئۆتۆمبێل بەکرێ بگرن بۆ ماوەیەکی کاتی.

هاوڵاتیەکی دانیشتووی بەریتانیا ماوەی هەفتەیەکە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، دەیەوێت ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرز بەکرێ بگرێت بۆ ماوەی مانگێک بە دوو هەزار دۆلار.

ئەو دەڵێت، ئۆتۆمبێل بە کرێ بگرن باشترە تاوەکو بیکڕن.

نرخی ئۆتۆمبێلەکان و چۆنێتی بەکرێدانیان بەپێی جۆر و مۆدێلەکانیان دەگۆڕێت.

خاوەنی پێشانگایەکی بە کرێدانی ئۆتۆمبێل دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر کەم ئۆتۆمبێلیان لەلا ماوە بیدەن بە کرێ و پێشتر هەمووی گیراوە.

بەپێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەکرێ دەدرێن نابێت مۆدێلیان لە خوار 2015ـوە بێت و تەنیا بەو هاوڵاتیانەش دەدرێت کە دانیشتوی دەرەوەی وڵاتن بە بەڵگەی پاسپۆرتەکانیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی