"كێشەی پارەیان هەیە"
موچە 500 هەزارییەكان خرانە دوای جەژن
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
هەر پێشمەرگەیەك موچەی خانەنشینیەكەی لە 500 هەزار دینار زیاتر بێت دوای جەژن موچەكەی پێدەدرێت.
بانكی 14ی كفری راگەیەنراوێكی بڵاوكردوەتەوە، تێیدا هاتووە،پێشمەرگە دێرینەكان هەر كەسێكتان موچەكەتان لە 500 هەزار دینار زیاترە دوای جەژن موچەتان دەدرێتێ.
تۆڕی964 دەزانێت سەرجەم بانكەكانی گەرمیان هەمان رێنمایی جیبەجێدەكەن.
سەرچاوەیەك لە بانكی كفری 14 قسەی بۆ تۆڕی 964 كردووە دەڵێت،نازانن هۆكاری ئەو بڕیارە چییە و بەڵام دەڵێت كێشەی پارەی نەختیان هەیە.
ئەم هەواڵە لە سۆشیاڵ میدیای دانیشتوانی كفریدا زۆر بڵاو بوەتەوە، پەیوەندیمان بە چەند هاوڵاتیەكی خانەنشینی كفریەوە كرد و وتیان، ئێمە موچەكەمان لە 500 هەزار دینار زیاترە و پێیان وتوین دوای جەژن موچەكەیان دەدرێتێ.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد