"كێشەی دەفتەر نەماوە"

دهۆكیەكان دوای جەژن پاسپۆرتەكانتان وەردەگرنەوە

 964+
هێڤی دێوالی- دهۆک

پاسپۆرتی دهۆك داوا لە هاوڵاتیان دەكات ئەوانەی رێكاریان بۆ پاسپۆرت تەواو كردووە، دەتوانن پاسپۆرتەكەیان وەربگرنەوە.

پڕۆسەی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكان تەنیا بۆ ئەو كەسانەیە كە لە مانگی 12 و مانگی یەكی ساڵی 2023 رێكارەكانیان تەواو كردووە.

سەعید ئیسماعیل، بەرپرسی راگەیاندنی پاسپۆرتی دهۆك بە 964ی وت، دوو هەزار دەفتەری پاسپۆرتیان پێگەیشتووە لە بەغداوە و لە داوی جەژنی رەمەزانەوە دەستدەكرێت بە چاپكردنی پاسپۆرتە نوێكان.

لە سێ مانگی رابردوودا كێشەی دەفتەری پاسپۆرت لە سەرتاسەری عێراقدا هەبوو، بەڵام چارەسەر كرا و ئێستا هاوڵاتیان لە هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق دەتوانن پاسپۆرت دەربهێنن و هیچ كێشەیەكی دەفتەری پاسپۆرت نەماوە.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد