پارێزگای دهۆک شوێن بۆ 13 کارگەی نوێ دابین دەکات

964+

فەهمی نەبی

پارێزگای دهۆک بڕیارداوە شوێن بۆ 13 کارگە لەو شارە دابین بکات، کارگەکان لە بواری پیشەسازی و خۆراکن.

ئەمڕۆ 17.4.2023 پارێزگای دهۆک لە کۆبوونەوەیەک ئەو بڕیارەیداوە.

ئەو کارگانەی بڕیارە بکرێنەوە، بەرهەمهێنانی بۆڕی کۆنکریتی، کارگەی بلۆک، کارگەی غاز، بەرهەمهێنانی بابەتە سپیەمەنییەکان، کارگەی دروستکردنی تانکی ئاو، کەرەستەی بیناسازی، کلینکس، بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر، بەرهەمهێنانی شەتڵی تەماتە، کارگەی چپس و شەربەت، چوار کارگەی ساردکەرەوە، بەرهەمهێنانی فلین، دیکۆری خانوو و پلاستیک.

میللەت عیسمەت، بەرێوەبەری راگەیاندنی پارێزگای دهۆک، بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت: ئەو کارگانە دەرفەت بۆ 849 کەس دەڕەخسێنن، هاوکات تا ئاستێکی باش دەبێتە زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ.
بەوتەی میللەت عیسمەت بێت، شوێنی ئەو کارگانە دەکەونە هەردوو ناوچەی پیشەسازی و ناوچەی کانی سپی لە پارێزگای دهۆک.

ئامارەکانی پارێزگای دهۆک دەریدەخات، لەماوەی سێ ساڵدا 400 کارگە لەو پارێزگایە مۆڵەتیان وەرگرتووە.