36 ساڵ بەسەر کیمیابارانی دۆڵی بالیسان تێدەپەڕێت
964+
ئاکام غەفور – خەلیفان
ئەمڕۆ لە ساڵ رۆژی کیمیابارانی دۆڵی بالیسان، بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی وەک هەموو ساڵێک روو دەکەنە سەر روفاتی کەس و کاریان بەلام جیاواز لە سالانی ڕابردوو رێگەیاننەدا هیچ مەراسیمێک بکرێت.
کەسوکاری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی ناڕازین و دەڵێن بە تەواوی پشتگوێ خراوین .
عەلی عەزیز، یەکێکە لە رزگاربوانی کیمیاباران بە دەم گریانەوە باس لە چیرۆکەکانی کاتی کیمیابارانەکە دەکات و دەلێت، “بنەماڵەمان هەیە 13 کەسیان بە یەکەوە گینانیان لە دەست داوە”.
نورەدین عەبدوڵا، بەرکەوتوی چەکی کیمیاییە باسلەوە دەکات، بۆ یەکەم جار چەکی کیمیایی لەسەر دۆڵی بالیسان تاقی کراوەتەوە، باوک و برا گەورەکەی بە چەکی کیمیایی گیانیان لە دەستداوە، دایکی هەر بەهۆی چەکی کیمیایی توشی نەخۆشی بووە، دوای چەند ساڵێک لەسەر جێگا گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی