پاڵەوانیەتی باسكتبۆڵ لە دهۆك تەواوبوو
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
دوای 15 رۆژ کۆتایی بە پاڵەوانیەتی باسکتبۆڵی دهۆک هات.
پاڵەوانیەتیەكە بۆ یاریزانانی دێرین و پێشکەوتوو ولاوان لە یاریگای داخراوای دهۆک بەڕێوەچوو.
یاری یەکەم یاریزانانی دێرین بوون، یانەی دهۆک سەرکەوتنی بەسەر یانەی موسڵ بەدەستهێنا و توانی 9 خاڵ بەدەستبهێنن و یانەی موسڵ تەنیا 5 خاڵ.
لە یاری دووەم بۆ یاریزانە پێشکەوتووەکان بوو، یانەی دهۆک سەرکەوتنی بە سەر یانەی سەنحاریب بەدەستهێنا و بووە خاوەنی 18 خاڵ.
لە یاری سێیەم پاڵەوانیەتی لاوان بوو، یانەی لاوانی دهۆک سەرکەوتنی بە سەر یانەی ئەکادیمی دهۆک بە دەستهێنا و بووە خاوەنی 71 خاڵ.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد