لە شوێنی گورچیلە دەرهێنراوەکەی بەرد پەیدا دەبێت
964+
ئاودێر عومەر
ئەکرەم گرفتاری نەخۆشییەکی دەگمەنە و پیشەی کرێکارییە، سەرەڕای نەخۆشییەکەی رۆژانە دەچێتە سەر کارەکەی، پشوویەک دەدات و لەگەڵ پیشاندانی پشکنینەکانی چیرۆکی نەخۆشییەکەیمان بۆ دەگێرێتەوە.
ئەو دەڵێت، ساڵی 2001 پزیشکەکانی وتوویانە کە گورچیلەی لەدەستداوە و بۆیان دەرهێناوە، بەڵام دوای 21 ساڵ لە شوێنی گورچیلە دەرهێنراوەکەی بەردی تریان دەرهێناوە و ئەمەش بۆ پزیشکەکان سەیربووە
جەمال عوسمان، پزیشکی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڵدانە، لەمبارەیەوە دەڵێت، نەخۆشییەکەی ئەکرەم دەگمەنە و لە زانستدا شیکارییەکی تایبەت هەیە بۆ ئەم حاڵەی ئەکرەم.
هەرچۆن بێت، ئەکرەمی 51 ساڵ لە ماوەی 22 ساڵی رابردوودا، سێ جار نەشتەرگەری بۆ گورچیلەکانی کراوە و وەک پزیشکەکان پێیان وتووە، دەبێت بەردەوام لەژێر چاودێریدا بێت چونکە ئەگەری هەیە بەرد لە میزەڵدانیدا دروستببێتەوە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد