بەشێکی خەڵکی تەقتەق بە ماسی بەربانگ دەکەنەوە
+964
شلێر سەعید-کۆیە
ئێرە ناحیەی تەقتەقە لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر.
بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە کردوویانە بە عادەت، هەندێک ئێوارەی رەمەزان حەزیان بە خواردنی ماسیە.
لەبەرئەوەی تەقتەق کەوتووەتە سەر زێی بچوک، ناوچەیەکی لەبارە بۆ بەخێوکردنی ماسی و پاشان فرۆشتنەوەی.
جگە لە خەڵکی ناحیەکە، لە شارەکانی دیکەوە سەردانی تەقتەق دەکرێت بۆ کڕین و خواردنی ماسی برژاو.
تۆڕی 964 دەزانێت لە سنوری ناحیەی تەقتەق زیاتر لە هەزار حەوزی بەخێوکردنی ماسی هەن.
بەوەش بووەتە یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی بەخێوکردنی ماسی لە هەرێمی کوردستان.