110 ملیار دۆلار یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق هەیە
964+
فەرمان سادق
بانکی ناوەندی عێڕاقی بارستایی دراوی یەدەگی بیانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشدا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پاراستنیان لە مەترسییەکان.
محەمەد یونس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی بۆ وەبەرهێنان راگەیاند: وەبەرهێنانەکانی بانکی ناوەندی پشت بە یەدەگی بیانی دەبەستێت، ئەمەش بۆ سەر چەند چینێک پۆلێن کراوە وەکو چینی وەبەرهێنان و چینی نەختینە
دەشڵێت: یەدەگی دراوی بیانی لە ناوخۆی عێراقدا 110 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و وەبەرهێنانیان تیادا کراوەو لە مەترسی دەرچوونە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە لە کۆششداین بەپێی توانا وەبەرهێنان بکەین بەشێوەیەک کە داهاتمان بۆ دەستەبەربکات و دووربێت لەمەترسیەوە.