هۆكاری بڕانی كاره‌بای یاریگه‌ی دهۆك ئاشكرا بوو
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
له یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و ته‌ڵه‌به له جامی عێراق، كاره‌بای یاریگه‌ی دهۆك بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك بڕا، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆكیش ده‌ڵێت، كێشه‌كه ته‌كنیكی بووه.
شه‌وی رابردوو له یاریی قۆناغی 16ی جامی عێراق، یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆیدا به 0-1 گۆڵ به یانه‌ی ته‌ڵه‌به دۆڕا و له ركابه‌رییه‌كان چووه ده‌ره‌وه.
له یارییه‌كه‌دا و لە خولەکی 75 کارە بای یاریگه بڕا و نزیکە 20 خولەک یارییه‌كه وەستا .
شڤان محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی وت، “هەندێک کێشەی تەکنیکی لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای گشتی هه‌بوو، کە ئەندازیارەکان نەیانزانی بوو یاریی هەیە، لە گەڕەکی شێلێ محاویلەک لە کار کەوتبوو، لە بەر ئەو کێشەیه کارەبا بڕا”.
وتیشی، سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق قسە کرد، چونکە یارییەکە راستەوخۆ بوو، بەڵام روونی کرده‌وه یانەی دهۆک به‌هۆی بابه‌تی كاره‌باوه سزا نادرێت، چونكه ئه‌مه کێشەیه‌کی تەکنیکی بوو، دواتریش یارییه‌كه ته‌واو كرا.
تۆڕی 964 دەزانێت پێش چەند سالێک، جارێكی دیكه له یاریی دهۆك به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به كاره‌بای یاریگه بڕابوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا