قۆناغی 16ـی جامی عێراق

ئەمشەو هەولێر و دهۆک ئەرکیان ئاسان نییە

964+

فەرمان سادق

هەولێر پێشوازی لە نەوتی وەسەت و دهۆکیش میوانداری تەڵەبە دەکات لە چوارچێوەی قۆناغی 16ـی پاڵەوانیەتی جامی عێراق.

ئەمڕۆ هەینی 14.4.2023، بە چوار یاری قۆناغی 16ـی پاڵەوانیەتی جامی عێراق کۆتایی دێت.

زەوڕا لەسەر یاریگای شەعب میوانداری یانەی نەوتی بەسرە دەکات، بەحری میوانداری مەسافی دەکات.

هاوکات لە دوو یاری زۆر بەهێزدا، کاتژمێر 9:30ـی ئەمشەو یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی رووبەڕووی نەوتی وەسەت دەبێتەوە و دهۆکیش میوانداری تەڵەبە دەکات.

هەروەها لوتکەی قۆناغەکەش یاری نێوان قوە جەوییە و شورتەیە، بەڵام ئەوەی یەکەمیان بەهۆی بەشداری لە پاڵەوانیەتی مەلیک سەلمان بۆ یانە عەرەبییەکان کردووە کە پێشوازی لە یانەی شەبابی سعودی دەکات، ناتوانێت بەشداری یارییەکانی جامی عێراق بکات، هەر بەم هۆیەوە یارییەکە دواخراوە.

هەرچی یانەی تەڵەبەیە لە ئەرکێکی قورسدایە بەرامبەر بە یانەی هەولێر دوای ئەوەی راهێنەرە تونسییەکەی دوورخستەوە و ئەحمەد خەلەفی لە جێگە داناوە، لە بەرامبەریشدا یانەی هەولێر دەیەوێت پلیتی قۆناغی هەشت لە دەستی تەڵەبە ببات بە سەرکردایەتی عەباس عوبێدی راهێنەرە نوێیەکەی.