گوندێکی پێنجوێن بە بەفر و تەرزە سپیپۆش بووە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندێکی ناحیەی گەرمک، لە سنوری قەزای پێنجوێن بەفر و تەرزە باریوە و گوندەکەی سپی پۆش کردووە.

جەمال ئەحمەد، دانیشتوویەکی گوندی شیوە گوێزان بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە بەفر و تەرزەبارین لە گوندەکەیان دەستیپێکردووە و نزیکەی کاتژمێرێک بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام بووە.

گوندی شیوە گوێزان دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی قەزای پێنجوێن و دراوسێی گوندەکانی هەرمێ، تەیمەز و شێخە دییە و نزیکە لە مەرزی سەیران بەن.