بە هۆی بێ خزمەتییەوە چۆڵکرا

لە گوندی زنانە کەسی لێ نییە سڵاوێکی لێ بکەی

964+
هونه‌ر فارس – گه‌رمیان

گوندی زنانه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان به‌ره‌و چۆڵبوون ده‌چێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپیی رێگه‌وبان، نه‌بوونی كاره‌با، نه‌بوونی بنكه‌ی ته‌ندروستی و وشكه‌ساڵییه‌وه‌.

بەڕێوەبەری ناحیەی نەوجول، كه‌ گوندی زنانه‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌كه‌یه‌، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بۆ ئەوەی دانەدانە ماڵ بۆ لادێیه‌کە بگەڕێتەوە دۆخی کارەبایان لە جاران باشتر کردووە.