:تەنها ناوەندەكانی خوێندن"

لە چەمچەماڵیش كرایە پشوو

+964
كوردستان ئەحمەد-هەولێر

قایمقامیەتی چەمچەماڵ بەهۆی باران بارینەوە ناوەندەكانی خوێندنی كردە پشوو.
لە فەیسبوكی فەرمی قایمقامیەتدا هاتووە،قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خوێندكاران، دوای راوێژكردن لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ سبەی پێنجشەممە، لە ناوەندەكانی خوێندنی باخچەی ساوایان و خوێندنگە بنەڕەتی و ئامادەییەكانی سەر بە پەروەردەی چەمچەماڵ پشووی فەرمییە.

لە راگەیەندراوەكەی قائیمقامیەتی چەمچەماڵدا هاتووە، بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و دروستبوونی لافاوە لە چەند شوێنێك و بۆ سەلامەتیی گیانی خوێندكاراندا ئەو بڕیارە دراوە