دیمەنێکی یارییەکی پێشووی نێوان هەردوو یانە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
راهێنه‌ری ناپۆلی سوپرایزی بۆ میلان هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی چوونی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگداـ ئه‌مشه‌و هه‌ردوو یانه‌ی ئیتالی، میلان و ناپۆلی له میلانۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، راهێنه‌ری ناپۆلی ده‌ڵێت، سوپرایزیان بۆ میلان ده‌بێت.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 به كاتی كوردستان هه‌ردوو یانه‌ی ئیتالی ئه‌ی سی میلان و ناپۆلی له یاریگه‌ی سان سیرۆ له میلانۆ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
میلان چانسی باشه، چونكه هه‌ردوو هێرشبه‌ری یانه‌ی ناپۆلی، ئۆسیمین و جیۆڤانی سیمیۆنی به‌هۆی پێكانه‌وه یاریی ناكه‌ن، به‌ڵام سپالیتیی راهێنه‌ری ناپۆلی رایگه‌یاندووه، سوپرایزی بۆ یانه‌ی میلان هه‌یه و شۆكیان ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای ئیتالیا، سپالیتیی راهێنه‌ری ناپۆلی، یاریزانی مه‌كدۆنی “ئێلیف ئێلماس” وه‌ك هێرشبه‌ر یاریی پێده‌كات و ده‌بێته سوپرایزی یارییه‌كه.
هه‌ردوو یانه ئه‌م وه‌رزه له خولی ئیتالیاش ركابه‌ری یه‌كترن، به‌ڵام ناپۆلی به جیاوازییه‌كی زۆر له پێش میلانه و له پله‌ی یه‌كه‌مه، هاوكات له خولی ئیتالیا له‌م وه‌رزه‌دا و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا یانه‌ی میلان له ناو ناپۆلی به 4-0 گۆڵ له‌و تیپه‌ی برده‌وه.