کۆمپانیای هواوی یاداشتنامەیەک له‌گه‌ڵ زانکۆی کۆیە واژۆ ده‌کات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى ئەکادیمیایەک بۆ توێژینەوە و هەماهەنگی، کۆمپانیاى هواوی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنى لەگه‌ڵ زانکۆ کۆیە واژۆ كرد.
به‌پێى راگه‌یاندراوێكی زانكۆى كۆیه كه له ماڵپه‌ره فه‌رمییه‌كه‌ى بڵاویكردۆته‌وه، رۆژی سێشەممە 11.4.2023 بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی لە عێراق د. رافد عه‌باس خه‌فاجی، بە مەبەستی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەردانی زانکۆ کۆیەی کردووه.
به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، كه 964 خوێندویه‌تییه‌وه، ئه‌و ئه‌كادیمیایهى كه كۆمپانیاى ناوبراو ده‌یه‌وێت له زانكۆى كۆیه دروستیبكات، له رێگه‌یه‌وه خولی راهێنان بە خوازیاران لە خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی کۆیە دەکرێت و بڕوانامەی کۆمپانیای هواوییان پێدەدرێت.
خاڵێكی تری ئه‌و یاداشتنامه‌یه ئه‌وه‌یه، كه دەرچووانی ئەم ئەکادیمیایە دەرفەتی دۆزینەوەی کاریان زۆرتر دەبێت و هەلی کاری باشتریان بۆ دەڕەخسێت.
باس له‌وه‌شكراوه، كه هەوڵەکانی زانکۆى كۆیه، بۆ پێشکەوتن لە بواری تەکنەلۆژیادا و بە تایبەتی کە کۆڵەگەیەکی سەرەکی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو جەخت لەسەر دیجیتاڵکردنی زانکۆ دەکاتەوە.